گاریث به‌یل له‌ وه‌ڵامی جێهیشتنی ریال چی ده‌ڵێت.؟

ياريزانى ویلزی و یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، گاریث به‌یل له‌ لیدوانێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ ئه‌و تامه‌زرۆی یاریكردنه‌ نه‌ك جێهێشتنی ریال مه‌درید.

لە دیدارێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی دەیلی مەیل ی بەریتانی (گاریث بەێل) ئەستێرە وێڵزیەکەی یانەی ریاڵ مەدرید چەندین پرسیاری ئاراستە کرا و یەکێک لەو پرسیارانە ئایا ھەمان کاری نێیمار دوبارە دەکاتەوە کە ئەو لەبەر میسی یانەی بارسای جێھێشت ، ئایا تۆش لەبەر کریستیانۆ ریاڵ جێدێڵیت.؟ گاریس بەیڵ لە وەڵامدا گووتی” ئەگەر یاریزانێک بیەوێت ببێت بە ئەستێرە ئەوە دەبێتە بیانویەک بۆ جێھێشتی یانەکە ، بەڵام من بڕوام وایە کاتێک سەیری رابردوی یاری کردنت دەکەیت سەیری نازناوەکان دەکرێت بۆیە من لە ریاڵ نازناوی زۆرم بردۆتەوە بۆیە ئەوەی نێیمار جیاوازە لەگەڵ من
بەیڵ : ئەگەر لە ریاڵ لە پێکھاتەی سەرەکیش نەبم ئەوە من نیگەران ناکات من تەنھا دەمەوێت بچمە یاریگا و یاری بکەم وچێژ لە یاری وەربگرم.

Back to top button