گوێز مرۆڤ ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی پرۆستات و ده‌یان سودی تریشی هه‌یه بیزانه
گوێز یه‌كێكه له‌و خۆراكه گرنگ و به‌سودانه‌ی كه زۆر گرنگن بۆ له‌شی مرۆڤ و خواردنی ده‌بیته هۆكاری پاراستنی مرۆڤ له زۆر نه‌خۆشی به‌تایبه‌تی پرۆستات.
له نوێترین لێکۆلینه‌وه‌ییه‌کی نوێی ئه‌مه‌ریکی کۆتایی به‌کاره‌کانی خۆی هێنا که ئه‌نجامی دابوو له‌سه‌ر سودی گوێز بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ وه‌ک رێگرییه‌ک له به‌رده‌م نه‌خۆشیه‌کان و که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووش بوون به نه‌خۆشی پرۆستات ،بۆیان ده‌رکه‌وت که گوێز یه‌کێکه له‌و خواردنانه‌ی که کاریگه‌رییه‌کی زۆر باشی هه‌یه له‌سه‌ر که‌م کردنه‌وه و رێگرتن له گه‌شه کردنی خانه‌کانی نه‌خۆشی پرۆستات و هه‌روه‌ها به‌سوده بۆ ئه‌و خانانه‌ی که له له‌شی مرۆڤن له‌به‌رده‌م رێگرتن له نه‌خۆشی پرۆستات.
له‌و باره‌یه‌وه ماڵپه‌ری (يو سی ديفيس 9 ئه‌مه‌ریکی) ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که ئه‌م توێژینه‌وه‌ییه له‌سه‌ر چه‌ندین مشک ئه‌نجامدراوه به‌به‌شداری ناوه‌ندی تێژینهوه له وه‌زاره‌تی کشتوکالی ئه‌مه‌ریکی له ولایه‌تی کالیفۆرنیا ، که بۆیان ده‌رکه‌وت گوێزی ده‌وله‌مه‌ند به چه‌وری سودی زۆره بۆ سه‌ر ته‌ندروستی یه‌کێک له پزیشکه‌کانی به‌شداربوو به‌ناوی (بول ديفيس) ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که ئه‌م توێژینه‌وه‌ییه ئه‌وه‌ی ده‌رخست که ئه‌و مشاکانهی که توشی نه‌خۆشی پرۆستات هاتبوون به خواردنی که‌مێک له گوێز بووه هۆی کاریگه‌رییه‌کی باش بۆ سه‌ر گه‌شه نه‌کردنی خانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه و به‌رزنه‌بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه ، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش سودێکی زۆری هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی سودی گوێز زیاتر به خه‌لک بناسێنین که بۆ مرۆڤی نه‌خۆش سودی زۆری هه‌یه ، بۆیه بول ديفيس هۆژداری دا به خواردنی گوێز بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که توشی ئه‌م نه‌خۆشیه بوونه جگه له‌مه‌ش ئه‌و که‌سانه‌ی که باری ته‌ندروستیان باشه و دوورن له‌م نه‌خۆشیه.