بزانه پارتی له سلێمانی خهریكی چیه
خواكوڕك
ئەدهەم بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی سلێمانیی پارتی دیموكراتیی كوردستان، باسی گهشهكردن و فراوانبززنی پێگهی جهماوهری حزبهكهی دهكات و دهڵێت، “لە بابەتی ڕێكخستنەكانی پارتی بە ڕاشكاوانە دەڵێم پارتی لەم سنوورە لە پێشكەوتندایە و ڕێكخستنەكانی پارتی لە بەهێز بوونێكی بەرچاودایە”.
له چاوپێكهوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی (ئانادۆڵو)، ئەدهەم بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی له سلێمانی، دهڵێت “هەر ڕێكخستنێك مەبەستیەتی پێگەی خۆی لەناو جەماوەردا بەهێز بكات و ئەگەر هەر ڕێكخستنێك جەماوەری لێ جیا بكەیتەوە، چەند بەهێز بێت، هێزی نامێنێت و ئەگەر بشمێنێت، هێزێكی دیاریكراوە. لەم سنوورەدا زۆر بابەتم بۆ ڕوون بووەتەوە كە هەوڵێكی زۆر دراوە بۆ ئەوەی هەمیشە پارتی سنووردار بكرێت و لە هەندێك شوێنی تەسك و بچووكدا قەتیس بكرێتەوە، نەهێڵن پارتی دەربكەوێت بۆ ناو جەماوەر”.
هیواداره لایهنه سیاسیهكانی سلێمانی لهبهردهم ئهو حزبه كراوهبن و پێشنیارهكانی بهههند وهربگرن، “بەم شێوەیە ڕەفتاركردن لەگەڵ دەستپێشخەرییەكانی سەرۆكی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەك كارێكی ئاقڵانەی سیاسی نییە، پێم وایە دەبێت جەماوەری خودی ئەم لایەنە سیاسییانە ئەوە لە سەركردەكانیان قەبوڵ نەكەن، هەر دەستپێشخەرییەك كە دێتە پێشەوە، لە پێشدا دەگوترێت ئێمە ئامادە نین و دانانیشین و مەرجمان هەیە، دەبێت ئەوە بكرێت و دەبێت وابێت یان بەو شێوەیەی دیکە بێت، ئەگەر نا ئێمە ئەو دەستپێشخەرییەمان قەبوڵ نییە”.
لهبارهی دامهزراوه حكومیهكانی دهڤهری سلێمانی دهڵێت: “گلەیی ئەوە لە ئیدارەی پارێزگای سلێمانی دەكەین كە پارتییەكان وەك پێویست ڕەفتاریان لەگەڵ نەكراوە و چەندین بابەتم لەسەر ئەوە لەبەر دەستە، ڕێز بۆ پێگە و شوێنی ئیداری و وەزیفیی ئەوان نەگیراوە و زۆرجار بێزار كراون و وا ڕەفتاریان لەگەڵ كراوە کە بێزار ببن، لە فەرمانگەكان دەرپەڕێنراون یان ناچار بە گواستنەوە بۆ هەولێر كراون، لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەم حاڵەتە، ناتوانین تا كۆتایی بێدەنگ بین و دەبێت وەڵامیان بۆ ئەم بابەتانە هەبێت”.