بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاوی كۆبۆوه‌.. بزانه‌ باسی چیان كردووه‌

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند”ڕۆژی سێشەممە 12ـی 9ـی 2017 لە سەلاحەدین، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق و شاندێكی ئێئتیلافی نیشتیمانیی عێراق كرد.

هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌” لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەكە و هەروەها شەڕی دژی تیرۆریستان و نیگەرانییەكان لەبارەی ئاییندەی موسڵ و قۆناغی دوای داعش تاوتوێ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی و هاوكێشە جۆراوجۆرەكان و ئەو تەحەدی و بەربەستانەی لەبەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا هەن.

له‌كۆتایی راگه‌یاندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا هاتووه‌” هەر لەم دیدارەدا بیروڕا لەبارەی ڕیفراندۆم و داهاتووی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا.

Back to top button