په‌رله‌مانی عێراقی عه‌ره‌بی ریفراندۆمی كوردستانی ره‌دكرده‌وه‌

ئه‌مرۆ 12ی 9ی 2017 په‌رله‌مانی عێراقی كه‌ له‌ئێستادا له‌سه‌ر بنه‌مایی زۆرینه‌و كه‌مینه‌ كار له‌سه‌ر پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌كان ده‌كات، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ره‌د كرده‌وه‌، په‌رله‌مانتارێكی كوردیش ده‌لێـ”پەرلەمانی عێراق دەنگی دا لەسەر ڕەت کردنەوەی ڕیفراندۆم، لەکاتێکدا ئەم بڕیارە نایاساییە و پێشێلی دەستووری عێراقە”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌” په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی ده‌نگدان له‌دژی ریفراندۆم پەرلەمانتارانی کوردستان کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقیان بایکۆت کرد”.

ئه‌شواق جاف ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و باریه‌وه‌، جەختی لەوە کردەوە کە بەپێی ماددەی 3 و 5 و 46ی پەرلەمانی عێراق، ئەنجومەنی نوێنەران بۆی نییە لەدژی شەقامی عێراق بجووڵێتەوە. گوتیشی: “ریفراندۆم بڕیاری خەڵکی کوردستانە و خەڵک بڕیاری داوە”.

لەلایەن خۆیەوە، ڕێبوار تەها، ئەندامی کوردی پەرلەمانی عێراق، ئەوەی ڕاگەیاند کە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بەنایاسایی کراوە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، دەبووایە لێژنە دروست بکرایە. گوتیشی: سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق بە کورد و عەرەبەوە دژی کوردستان وەستاونەتەوە و ئەو بڕیارەیان دەرکردووە، تەنیا فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەو بڕیارەیان ڕەت کردووەتەوە، هاوکات خۆشەوی خەلیل، پەرلەمانتاری کوردی پەرلەمانی عێراق راشی گه‌یاندووه‌” بڕیارەکە لەسەر پێشنیازی 80 پەرلەمانتاری سوننە و شیعەی عێراقی بووە و پێشتر داوایان لێکردوون کە ئەو بڕیارە نەخەنە دەنگدانەوە. گوتیشی: ”سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆبوونەوەکەیان بایکۆت کردووە، ئێستا گفتوگۆ دەکەین تاوەکوو بەیاننامەیەک دژی ئەو بڕیارەی پەرلەمانی عێراق دەربکەین، تاوەکوو ئەو بڕیارە هەڵنەوەشێننەوە، لە بایکۆتکردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوام دەبین“.

Back to top button