دواین زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ هه‌ردوو شاندی دانووستانكاری پارتی و گۆڕان گه‌یشتنه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له شاری هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه هه‌رسێ لایان ده‌ستی پێكردوو، له‌ئێستادا كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وامه، وا بریاره ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دواین كۆبوونهوهیی یهكڵاكهرهوه بێت، له‌سه‌ر كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، و گۆڕان داوای زه‌مانه‌تی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه حه‌وت خاڵیه‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌كات پارتیش پێشتر رایگه‌یاندووه، كه ده‌مانه‌وێت هیچ بیانوێك نه‌مێنێت، له‌لایان ئه‌و دوو حزبه سیاسیه كه‌تاوه‌كو ئێستا به‌شدارنین له‌ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه گۆڕان داوا له یه‌كێتی و پارتی ده‌كات بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه حه‌وت خاڵییه‌كه‌ی یه‌كێتی زه‌مانه‌تی پێ بدرێـت، به‌ڵام ئه‌م داواكاریه له‌لایان یه‌كێتی و پارتی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به بوونی پابه‌ند بوون به رێكه‌وتن به‌ستراوه‌ته‌وه، زه‌مانه‌ت له پابه‌ند بوونه‌وه دێت، نه‌ك وه‌ك پێشتر رێكه‌وتن بكرێت پێیه‌وه پابه‌ند نه‌بن، وه‌ك رێكه‌وتن له‌سه‌ر دروست كردنی كابینی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه به حكومه‌تی بنكه فره‌وان ناسرابوو”.
هه‌ر به‌گوێره زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، شاندی گۆڕان بەسەرۆکایەتیی جەلال جەوهەر، ئەندامی خانەی راپەڕاندن، لە شۆڕش حاجی، گوتەبێژ و ئەندامی خانەی راپەڕاندن، د. رەئووف عوسمان، سەرۆكی جڤاتی گشتی، شێخ هیمداد، بەرپرسی پەیوەندییە نێوخۆییەکانی گۆڕان و ئاراس وەلی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی پێکهاتووە.
هه‌روه‌ها شاندی پارتی و یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی د،رۆژ نوری شاوێس و مه‌لا به‌ختیارن له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداره”.
ئاماژەکان دەریدەخەن کە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، یەکلاکەرەوەیە و ئەگەر گۆڕان ڕازی نەبێت، پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکە لە ڕۆژی پێنجشەممە 14ی ئەیلوول، پەرلەمان کارا دەکەنەوە.