نوێنه‌ری تایبه‌تی دۆناڵد ته‌ره‌مپ سه‌ردانی بارزانی ده‌كات

وابریاره‌ سبه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی دۆناڵد ته‌رمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات، له‌گه‌ڵ بارزانی دا كۆببێته‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌، محه‌مه‌د حاجی محمود ده‌لێـ” بڕیارە نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا، لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، بێتە لای بارزانی و لەوێ چەند پرسێک باس بکەن”.

محه‌مه‌د حاجی محمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، له‌باره‌ی سه‌ردانی نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ل بارزانی، رایده‌گه‌ێنێت”بڕیارە سبەی چوارشەممە 13/9/2017 برێت ماکگۆرک، نوێنەری دۆناڵت ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا، لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، بێتە کوردستان و لەگەڵ بارزانی کۆببێتەوە. گوتیشی: “بەڵام ئەوەی گرنگە کە ئێستا سەرجەم وڵاتان لەسەر پرسی ریفراندۆم، لەسەر خەتن”.

هه‌ر له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و بریاری ره‌د كردنه‌وه‌ی ریفراندۆم(محەمەد حاجی مەحموود، راشی گه‌یاند” بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خۆی نایاساییە، چونکە پێکھاتەی کورد لە پەرلەمانی عێراق نەبووە، بڕیارێک دراوە کە پێکھاتەیەکی گرنگی عێراق بایکۆتی کردووە، بۆیە ھیچ شەرعیەت و بنەمایەکی نییە، تاکو پێوەی پابەند بین”.

Back to top button