سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجوومه‌نی بالای ریفراندۆم: سه‌رده‌می گرێنتیدانیش تێپه‌ری بۆ ریفراندۆم
سه‌رچاویه‌كی بالا له‌ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، له‌باره‌ی داوایی گرێنتی دان بۆ دواخستنی ریفراندۆمی كوردستان، تێپه‌ریوه، له‌ئێستادا، زه‌مه‌نی ئه‌وه نه‌ماوه‌ته‌وه، كه خه‌ڵكی كوردستان له گۆڕینی رۆژی ریفراندۆم سارد بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ هیچ هێزێكی سیاسی و هیچ كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی ناكرێت كه رۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم،دوابخرێت”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی پێش واده‌ی بانگه‌شی بۆ ریفراندۆم، داوای زه‌مانه‌ت ده‌كرا وه‌ك به‌دیل بۆ ئه‌نجامنه‌دانی ریفراندۆم، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌ده‌ستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی و ته‌واوی حزبه‌كانیش تێپه‌ری، ئێستا پرسه‌كه پرسێكی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانه و له‌ژێر هیچ ناوێك ناتوانرێت، خه‌ڵكی كوردستان له‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم پاشگه‌ز بكاته‌وه، بۆیه سه‌رده‌می گرێتنی دانیش تێپه‌ریوه، له‌ناوه‌خۆشدا پێش واده‌ی بانگه‌شه داوایه‌كی وا هه‌بوو له‌لایان گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌ئێستادا ئه‌وانیش ناتوانن چیتر ئه‌و داوایه بكه‌ن، چونكه بابه‌ته‌كه له‌ده‌ستی هه‌موو لایه‌ك دا ده‌رچووه، بۆته پرسی خه‌ڵكی كوردستان، كه زه‌حمه‌ته به‌هیچ گرێنتیه‌ك، دوابخرێت”.
پێشتر په‌رله‌مانی عێراقی عه‌ره‌بی له‌دژی ریفراندۆمدا، بریاری ره‌د كردنه‌وه‌ی دا، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌رپرسانی عێراقی ده‌ڵێن ئێران گرێنتی ده‌دات له دواخستنی ریفراندۆم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، شاندێكی بالای ئێرانی به‌سه‌رۆكایه‌تی قاسم سولێمانی له‌هه‌ولێره، به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌لێـ” تازه له‌ده‌ست ده‌رچووه و پرسه‌كه بۆته پرسی گه‌لی كوردستان و هیچ سیاسیه‌ك ناتوانێت له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان بوه‌ستێته‌وه بۆیه زه‌مه‌نی گرێنتی دانیش تێپه‌ری و كۆتایی هات”.