گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی عێراق: رێگا ناده‌ین بریاری خۆتان به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا فه‌رز بكه‌ن
بریارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق، رایدهگهێنێت،بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق زیان بە ھەموو گەلی کورد دەگەیەنێت و بۆیه رێگا ناده‌ین بریاری خۆیان به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا فه‌رز بكه‌ن”.
ئه‌مرۆ سێشهمه، په‌رله‌مانی عێراقی عه‌ره‌بی له‌باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بریارێكی دا لهبریارهكهدا ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی ره‌د كرده‌وه، له‌دژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ریفراندۆمی ره‌د كرده‌وه له‌و باره‌یه‌وه (ئەمین بەکر) بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان رایدهگهێنێت” پەرلەمانی عێراق، لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا بڕیاری ئەوەی دەرکردووە کە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم نادەستوورییە و داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە، ڕێگری لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان بکات، ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان، ئەوەشی خستە روو: “دژی ئەو بڕیارەی پەرلەمانی عێراق ھەوڵماندا ڕێگای دیکە بگرینەبەر، بەڵام نەمانتوانی، بۆیە ھەموو فراکسیۆنی لیستە کوردستانییەکان بەباشمان زانی بایکۆتی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی عێراق بکەین”.
ئەمین بەکر هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ئاماژەی بەوەش کرد، کە پرسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بووە بە گەرمترین ھەواڵی میدیاکان، بێگومان بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی داوای ئەوەیان کردووە، ڕیفراندۆم بۆ کاتێکی دیاری کراو دوابخرێت، بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەوەدانین لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، بڕیارێکی لەوشێوەیە بەسەرماندا فەرز بکرێت، چونکە ئەو بڕیارە زیان بە ھەموو گەلی کوردستان دەگەیەنێت، نەک تەنیا بەو لایەنانەی بڕیاریان داوە ڕیفراندۆم لەکاتی خۆیدا بکرێت.