بارزانی پاش سه‌ردانی بۆ كه‌ركووك سه‌ردانی شاری سلێمانیش ده‌كات

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا له‌ شاری كه‌ركووك ه‌ و له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی ته‌واوی پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دایه‌، گوته‌ێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌لێـ” پاش سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی، بۆ كه‌ركووك، سه‌ردانی شاری سلێمانیش ده‌كات و له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی شاری سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كۆده‌بێته‌وه‌”.

عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌، به‌خواكوڕكی راگه‌یاند” بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی خەڵکی شاری سلێمانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سنوورەکەیان دەکات، هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند”مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ بەشێکی زۆری چین و توێژە جیاوازەکان، سەردانی شاری سلێمانی دەکات، ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانەکە ئەنجام دەدرێت و گفتوگۆ لەگەڵ کەسایەتی و چین و توێژەکانی سلێمانی دەکات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ئێستادا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ و چین و توێژه‌كانی شاری كه‌ركووك، له‌ئێستادا له‌شاری كه‌ركووكه‌ بۆ پاڵپشتی كردن و دڵنیایی كردنی پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركووك له‌ ده‌وڵه‌تی كوردستان”.

Back to top button