ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی سه‌ر به مالیكی: پاش ریفراندۆم فواد مه‌عسووم ده‌رده‌كه‌ین له‌به‌غدا
چه‌ند رۆژێكی كه‌م ماوه بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له ته‌واوی خاكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، له‌و باره‌یه‌وه‌ش په‌رله‌مانتارێكی عێراقی له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا، ده‌لێـ” پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و سه‌ركه‌وتنی به به‌ڵێ بۆ سه‌رب-ه‌خۆی كوردستان، پێویسته ده‌ست به‌جێ فواد مه‌عسوم له سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌ربكرێت، كه‌سێكی ته‌كنۆكرات له‌شوێنی دابنرێت”.
عه‌واتف نیعمه، په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا كه سه‌ر به‌نوری مالیكیه، له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و سه‌ركه‌وتنی به‌ڵێ ده‌لێـ” دوای دەنگدانی گه‌لی کوردستان بە (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی کوردستان، راستەوخۆ ئەرکی فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق کۆتایی دێت ده‌بێت له به‌غدا ده‌ربكرێت”.
عەواتف نیعمە “داوای دیاریکردنی کەسێکی سەربەخۆ، مەسیحی یان ئەکادیمییەک دەکات بۆ جێگرتنەوەی فوئاد مەعسوم و بوون بە سەرۆک کۆماری عێراق”.