گۆڕان به‌شداری كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات

پاش ئه‌وه‌ی سێ لایانی ( پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان) كۆبوونه‌وه له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له شاری هه‌ولێر، له‌سه‌ر كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، كۆبوونه‌وه‌كه ته‌واو بوو، مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پڕ له به‌رپرسیاریه‌تیمان ئه‌نجامدا، له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان”.
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ( پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان) رایگه‌یاند”لەسەر كاراكردنەوەو ریفراندم گفتوگۆیەكی تێر‌و تەسەل‌و بەرپرسیارانە كرا، لەبارەی ئەو قسانەی ئەمڕۆ كرا.بۆچوونەكانمان گەڵاڵە دەكەین‌و بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدەین، هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشكرد كە رێككەوتن لەسەر ئەو قسانەی ئەمرۆ كران دوا خرا بۆ سبەی و دوو سبەی تاكو گۆڕان دەگەڕێنەوە بۆ سەركردایەتی حزبەكەیان‌و ئەنجامی ئەو گفتوگۆیان لە خانەی راپەردان‌و جڤاتی نیشاتیمانی تاوتوێ بكەن.هەروەها مه‌لا به‌ختیار راشی گه‌یاند” سبەینێ یان دوو سبەی كە گۆڕان بڕیاری خۆی دەدات رێككەوتنی هاوبەشی لێبكەوێتەوەو مژدەیەكی خۆش بدەن بە هەموو خەڵكی كوردستان.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی باسی لەوەش كرد كە هەر ئەمرۆ وەكو پارتی‌و یەكێتی لەگەڵ كۆمەڵ كۆبوونەوەیان هەیە‌و دواتریش لەگەڵ یەكگرتوو كۆدەبنەوە هەر سەبارەت بە كاراكردنەوەی پەرلەمان‌و ریفراندۆم، رونیشیكردەوە كە لەگەڵ پارتی لەسەر نەخشە رێگەكەیان كۆدەبنەوەو سەر لەنوێش ئەو قسانەی ئەمرۆ لەكۆبوونەوەی سێ قۆڵی كراوە جارێكی تر لەگەڵ پارتی شەن‌و كەو دەكەن و پاشانیش له‌گه‌ڵ لایانه‌كانی تر یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆده‌بینه‌وه”.