گۆڕان بەبێ مەرج پاڵپشتیی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە 25/9 دەكات

دوای كۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان پارتی و یەكێتی بزووتنەوەی گۆڕان, بڕیاردرا كە كۆبوونەوەیەكی تری نێوان ئەم سێ لایەنە بكرێت, بە پێی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان بەبێ مەرج، پاڵپشتی لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە 25ی ئەیلوولی 2017 دەكات.
خواكوڕك لە سەرچاوەیەكی تایبەتی زانیوە كە لە دانوستانەكانی نێوان پارتی و گۆڕان و یەكێتی ئەمڕۆ گۆڕان بۆ پالپشتی ریفراندۆم هیچ مەرجێكی نەبوو وازی لەو خاڵانە هێناوە كە وەك مەرج بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان پێشتر ڕایگەیاندبوون.
ڕوونیشی كردەوە، دوای ئەو چەند كۆبوونەوانەی ئەم چەند ڕۆژە و ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان، ئەمڕۆ گٶڕان ڕازی بووە كە داواكارییەكانی هەڵپەسێرێت و بەبێ مەرج بەشداریی كاراكردنەوەی پەرلەمان بكات، لە پێناو سەرخستنی ڕیفراندۆم لە 25/9.
ئەو سەرچاوەیە ئاشكرای كرد كە گۆڕان جەختی لەوە كردۆتەوە كە ڕیفراندۆم لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و هەموو كێشەكانی دیكە بۆ دوای ریفراندۆم دوابخرێن.

Back to top button