ئابووری عێراق له‌ 2017 دا تووشی كاره‌سات ده‌بێت

خواكوڕك

له‌كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی رۆژی سێشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، گفتوگۆی له‌باره‌ی پێشنیاره‌كانی بودجه‌ی ساڵی 2017 وه‌ ئه‌نجامدا. له‌دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌ 35 دۆلار له‌بودجه‌ی ساڵی 2017ی عێراقدا خه‌مڵێنلاندووه‌.

بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2017،به‌ 102 تریلیۆن دینار كە دەكاتە نزیكەی 85 ملیار دۆلارخه‌ملێنراون، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ داهاتەكانی نەوت و داهاتەكانی دیكە لە بودجەدا بە 70 تریلیۆن دینار دانراوە، كە دەكاتە 58 ملیار دۆلار.

به‌پێی ئه‌وداتایانه‌ی له‌ ناوه‌نده‌ ئابووریه‌كانی عێراق بڵاو ده‌بنه‌وه‌ له‌ ساڵی داهاتوودا عێراق به‌ بڕی 28 ملیار دۆلار كورتهێنانی بودجه‌ی هه‌یه‌. وا بڕیاره‌ سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بڕی ئه‌م قه‌رزه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانه‌كه‌ دابین بكات.

شاره‌زایانی بواری ئابووری پێیانوایه‌، پێدانی قه‌رزێكی وا گه‌وره‌ له‌كاتێكدا هێشتا رێژه‌ی ئه‌و سووده‌ دیاری نه‌كراوه‌ كه‌ دێته‌ سه‌ر قه‌رزه‌كه‌، عێراق وه‌كو سڵانی جه‌نگ، ده‌كه‌وێته‌ ژێرقه‌رزێكی گه‌وه‌ره‌ و كاره‌سات له‌ ووڵات رووده‌دات.

Back to top button