عەبادی: داوا لە كورد دەكەم جارێكی دیكە شاند بنێرنەوە بەغدا

 

دوای ئەوەی كە سەركردایەتی سیاسی كورد بڕیاری دا كە تا دوای سازدانی ڕیفراندۆم هیچ شاندێكی دیكە نەنێرن بۆ بەغدا, حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق داوای لە هەرێمی كوردستان كرد كە جارێكی دیكە شاندێك رەوانەی بەغدا بكەنەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی پرسەكانەوە بكەن.

عەبادی لەگوتاری هەفتانەی خۆیدا ئەمڕۆ سێشەممە (12-9-2017) رایگەیاند ڕیفراندۆمی باشووری كوردستان بۆ سەربەخۆیی هەڕەشەیە بۆ یەكپارچەیی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیرانیش بڕیاریدا رێفراندۆم بە نادەستووری و نایاسایی هەژماربكات و رەتیبكاتەوە.

عەبادی دەشڵیت “ڕیفراندۆم زیان بە دەستكەوتەكان كورد دەگەیێنێت و داوا لە هاووڵاتیانی كوردی عێراقی دەكەم، گشتپرسی رەتبكەنەوە.

لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا عەبادی دەڵێ “سەپاندنی ئیرادە رەتدەكەینەوە، چارەسەر دانوستان و بەردەوامی گفتوگۆیە”.

Back to top button