كاردانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه 12 ی ئه‌یلولی 2017 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانی ره‌تكرده‌وه ، نوێنه‌رانی كوردیش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هۆڵی دانیشتنه‌كه‌یان به‌جێ هێشت .
هاوكات ئه‌مرۆ “سه‌رۆك بارزانی ” سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كرد و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پێكهاته جیاوازه‌كان و چین و توێژه جیاجیاكانی شاری كه‌ركوك كۆبوویه‌وه‌و له نزیكه‌وه گوێبیستی خواست و داواكارییه‌كانیان بوو ، له دیداره‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند ” ڕیفراندۆم دواناخرێت و له واده‌ی خۆی ئه‌نجام ئه‌درێت ، ریفراندۆم بڕیاری گه‌لێكه ، نه‌ك حزبێك و شه‌خسێك “.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا “شاخه‌وان عبدوڵا ” ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گووتی ” ئه‌گه‌ر له بڕیاره‌كه‌یان پاشگه‌ز نه‌بنه‌وه ، هه‌ڵویستمان ده‌بێت ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق “.
هه‌ردوو فراكسیۆنی ( بزوتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ) له په‌رله‌مانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا ڕایانگه‌یاند ” كه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مرۆی په‌ڕله‌مانی عێراق نایاساییه‌و په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانیش پێشێل كراوه و بۆچوونی نوینه‌رانی كورد له‌و باره‌یه‌وه وه‌رنه‌گیراوه “.