وەزیری دەرەوەی عێراق : لە ڕێگەی ڕیفراندۆمەوە بەشێكی گرنگی نیشتیمان جیادەبێتەوە
وەزیرەی دەرەوەی عێراق دەڵێت ” چەند سەركەوتنێكی یەك لە دوای یەكمان بەسەر چەكدارانی داعش تۆمار كرد ، بەڵام واخەریكە بەشێكی گرنگی نیشتیمان جیادەبێتەوە “.
“ئیبراهیم جەعفەری ” وەزیری دەرەوەی عێراق لەبەشداری كۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرە ڕایگەیاند ” حكومەتی عێراق مكوڕە لەسەر ئەوەی چاكسازی سیاسی و ئابوری پێویست بكات و ئاشتبونەوەی كۆمەلایەتیش بەرەو پێشەوە بەرێت ، بەتایبەتی دوای سەركەوتنەكانی بەسەر داعشدا “.
هەروەها “ئیبراهیم جەعفەری ” گوتیشی ” چەند سەركەوتنێكی یەك لە دوای یەكمان بەسەر چەكدارانی داعش بەدەستهێنا ، بەڵام واخەریكە لە ڕێگەی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستانەوە بەشێكی گرنگی ئەم نیشتیمانە جیا دەبێتەوە ، بەڵام ئێمە سورین لەسەر پاراستنی یەكپارچەی خاكی عێراق “.