ئەشواق جاف : پەرلەمانی عێراق خۆی شەرمەزار كرد

“ئەشواق جاف ” ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی (مەوازین نیوز) راگەیاند ” پەرلەمانی عێراق خۆی خستە هەڵویستی شەرمەزارانەوە بەڕەتكردنەوەی دەنگدان لەسەر بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان ، بە بیانوی ئەوەی دەستوری نییە”.
“ئەشواق جاف ” گوتیشی ” ڕەتكردنەوەی دەنگدان لەسەر ڕیفراندۆم هۆكارەكەی ئەوەیە كە دەیانەوێت ئەو مافە لە گەل بستیننەوە كە بڕیار بدات ، چونكە مادەی ( 146) ی دەستوری عێراق باس لەوە دەكات كە نابێت ماف و ئازادی كۆت و بەند بكرێت “.

Back to top button