كۆسرەت رەسول لە كەركووك: تەنیا داوای مافی خۆمان دەكەین
دوای ئەوەی ئەمڕۆسەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری كەركووكی كرد بە ئامادەبوونی كۆسرەت رەسول و نەجمەدین كەریم لەگەڵ پێكهاتەكانی شارەكە كۆبووەوە كۆسرەت رەسول، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای لە هەموو پێكهاتەكانی كەركووك كرد كە بەشداری لە ڕیفراندۆمدا بكەن و دەنگی خۆیان بدەن.
رۆژی سێشەممە 12-9-2017 مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری كەركووكی كرد بە ئامادەبوونی كۆسرەت رەسول و نەجمەدین كەریم لەگەڵ پێكهاتەكانی شارەكە كۆبووەوە.
لە گوتەیەكدا، كۆسرەت رەسول عەلی، كە هاوكات جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە رایگەیاند، لە بەغدا شەراكەتی حوكمڕانی نەماوە و هەموو بەرپرسەكانی كورد دەركراون.