راوێژكارێكی سەرۆكی پێشوی ئەمریكا: هەموومان چاوەڕێی ئەنجامدانی ریفراندۆمی كوردستانین

لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی سازدانی ڕیفرانجۆمی سەربەخۆیی باشوری كوردستان, تا دێت پشتوانی نێو دەولەتی و ناوخۆیی بۆ سەربەخۆیی كوردستان زیاد دەبێت, راوێژكارێكی سەرۆكی پێشووی ئەمریكاش دەلێت: هەموومان چاوەڕێی ڕیفراندۆمی باشوری كوردستانین.

وەلید فارس، راوێژكاری پێشووی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند:” یاسای نێودەوڵەتی ئەو مافەی گەرەنتی كردووە كە پێكهاتەكانی مافی ئەوەیان هەیە ریفراندۆم ئەنجام بدەن, ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها دەوەستێتەوە سەر پەیوەندی نێوان بەغداو هەولێرو گفتوگۆكانی نێوانیان.

راوێژكارەكەی سەرۆكی ئەمریكاگوتیشی، هەموومان چاوەڕێی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانین.

Back to top button