پەرلەمانتارێكی كورد: بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق هیچ سەنگێكی یاسایی نییە
دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق لە سەر شێوازی زۆرینەو كەمینەی عێراق دوور لە مەبدەئی تەوافوق و شەڕاكەت, بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی لە باشوری كوردستان رەتكدرەوە, پەرلەمانتارێكی كوردیش لە پەرلەمانی عێراق كە دانیشتنەكەی بایكۆت كردبوو دەلێت:” پەرلەمانتارێكی كورد: بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق هیچ سەنگێكی یاسایی نییە
جەمال كۆچەر، پەرلەمانتاری عیراق لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، سەرجەم فراكسیۆنەكان یەكدەنگ بوون لە دژی بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق و بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد.
هەروەها رایگەیاند، بەهۆی بایكۆتكردنی دانیشتنەكە، بڕیارەكەی پەرلەمان سەنگێكی یاسایی ئەوتۆی نییە و گوتی: “خەریكە ئەم خوولەی پەرلەمان كۆتایی دێت و هەندێك لەو كارانە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاردەهێنرێت”.
جەمال كۆچەر راشیگەیاند، بەداخەوە جیگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان، كە كوردە، لە دانیشتنەكە ئامادە نەبووە، لە بارێكدا ئەگەر ئەو لەوێ بووایە، باشتر دەبوو و نەدەتوانرا بڕیارەكە بەو شێوەیە تێپەڕێنرێت.
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق، بڕیاری رەتكردنەوەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی تێپەڕاند و سەرۆك وەزیرانییان بۆ گرتنەبەری رێكارەكان راسپارد، لە بەرامبەریشدا سەرجەم كوتلە كوردستانییەكان بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، هەندێك لە پەرلەمانتارە عەرەبەكان دژایەتی خۆیان بۆ بڕیارەكە نیشاندا، بەتایبەتیش هەندێك پەرلەمانتاری كوتلەی سەدری، نارازیبوونی خۆیان نیشاندا.