یۆنانیش له‌سه‌ر ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان هاته‌ سه‌ر خه‌ت و پشگیر ده‌كات

ڕۆژنامەیەكی بەناوبانگی یونانی رایده‌گه‌ێنێت” دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان كە گەلی كورد زۆرینەی پێك دێنێت لە عێراق قۆناغەكانی دەستی پێكردووە ، میژووی سەدساڵەی ئەم نەتەوەیە لە جینوساید و توانەوەی و سڕینەوەی ناسنامە و خەباتی چەكداری ئاماژەیە بۆ بەھێزی ئەم گەلە ڕەسەنەی رۆژھەلاتی ناوەڕاست، حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش بۆ گەیشتن بە ئامانجی ئەم پرسە گرنگە میژوویەی گەلی كورد، ساڵانێكی زۆرە لە پرۆسەیەكی گشتگیردا چالاكیەكانی ئابووری ، سیاسی ، دیپلوماسی ، سەربازی دەست پێكردووە .

لێكۆلەر د . ئیوانیس پاریسیس شارەزا لە زانستی سیاسەتەكانی نێودەوڵەتی و سەرۆكی ئاكادیمیای دۆسیە ستراتیژییەكان لە زانكۆی (كرێت) ی یۆنانی لە ڕاپۆرتێكی تێروتەسەل لە مەڕ دۆزی كورد لە كۆن و نوێدا لە ڕۆژنامەی “ئەمینانێت ” بڵاو كردووەتە ، ئەو پسپوڕە پێی وایە دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان لە لە عێراق قۆناغەكانی كوتاییەتی تەنھا ڕێكارە نێودەوڵەتیەكان و باوەڕپێكردنی ماوە، كە ئەمەش بەشێكی زۆری وڵاتانی پێشكەوتوو و ڕۆژئاوایی پاڵپشتی دەكەن و لەلایەن وڵاتانی ئیسلامی عەرەبیش تاكو ئێستا ھیچ ڕێگرییەك نەبووە جگە لە كۆماری ئیسلامی ئێران نەبێت .

د. پاریسیس پێی وایە دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان پیویستیەكی مێژووی و جوگرافی ڕەوایە ، بۆ رۆژئاوا و ئیسرائیل زۆر گرنگە چونكە لە میژووی ١٠٠ ساڵی ڕابردوو ھیچ دۆستێك نەبووە لە ناوچەكە ھیندەی كورد رێز لە بەھاكانی ئێمەبگرێت و بەھێزبێت لە بەگژداچوونەوەی بیر و فەلسەفەی تیرور و توندھاژووی ئاینی ، پێكھاتە و ئاینەكانی تری جگە لە ئیسلام بپارێزێت و ئازادی و ژیانیان بۆ فەراھەم بكات ئەو دەلێت : كوردستانێكی ئازاد سەربەخۆ پاڵپشت و نەخشەڕێگایەكی ستراتیژی دەبێت بۆ كوردستانی رۆژئاوا “سوریا” و گەیشتن بە دەریای سپی ناوەڕاست و پێكەوە گرێدانی پەیوەندی و بەرژەوەندییەكانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل و كوردستان .

سەرچاوە / Amynanet . Gr

Back to top button