وه‌ڵامی تووندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌درێته‌وه به‌درۆی مخابه‌راتی ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك له‌ریفراندۆم په‌شیمان بكه‌نه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به میدیایه‌كی گوماناوی ده‌ڤه‌ری سلێمانی راگه‌یاندووه،یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ دواخستنی ریفراندۆمدان و له‌په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه دواده‌خه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم به هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر بۆ ئێران پێناسه ده‌كات و ده‌لێـ” ئه‌م جۆڕه قسانه له‌زاری هه‌ركه‌سێك بێت پرۆسه‌یه‌كی مخابه‌راتیه، ئه‌مرۆ بارزانی و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵا ریفراندۆم له كه‌ركووك زۆر به‌روونی گوتیان یه‌ك ده‌قه‌ش له ریفراندۆم پاشه‌كشه ناكه‌ین”.
له‌باره‌ی قسه‌كانی مه‌روان گه‌ڵاڵی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ كه پێكهاتوون له شه‌ش ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایدهگهێنێت، ئه‌م قسه‌یه‌ی مه‌روان گه‌ڵاڵی بۆنی گه‌مه‌یه‌كی مخابه‌راتی لێدێت، گفتوگۆی نێوان كۆمه‌ڵ و پارتی و یه‌كێتی، له‌سه‌ر كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بووه، بۆ پاڵپشتی كردنی ریفراندۆم، ئه‌م قسانه له‌و كاته‌ی كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ ده‌كرێت له‌و باره‌یه‌وه، بڵاو كردنه‌وه‌ی له زاری به‌رپرسێكی ناو كۆمه‌ڵ جگه لهگهمهیهكی مخابه‌راتی هیچی تر نیه، خۆ ناكرێت هه‌موو سه‌ره ده‌قه‌یه‌ك یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵایی ریفراندۆم وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگه مخابهراتیانه بداته‌وه، به‌وه‌ی ریفراندۆم نه‌ك دواناخرێت هیچ گرێنتیهكیش له‌ئێستادا ریفراندۆم راناگرێت”.
پێشتر له لێدوانێكی دا بۆ مالپهرێكی گوماناوی له سلێمانی مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی رایگه‌یاندبوو”یه‌كێتی و پارتی په‌شیمانن له‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، چونكه كاته‌كه‌ی له‌بار نییه‌و زه‌مینه‌سازیشی بۆ نه‌كراوه، هه‌روه‌ها گوتبووشی” هه‌موو وڵاتان هاتونه‌ته سه‌رهێڵ بۆئه‌وه‌ی دوابخرێت، یه‌كێتی و پارتیش ده‌یانه‌وێت له‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه دوای بخه‌ن، ئه‌وه‌ش شه‌ره‌فێكه بۆ په‌رله‌مان كه نایه‌وێت ئه‌و خه‌ڵكه‌ی خۆی به‌ئاودا بدرێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌ئه‌نجوومه‌نی باڵایی ریفراندۆم، به‌درۆیه‌كی مخابه‌راتی ناوی بردوو، رایگه‌یاند، ئه‌م قسانه له باڵایه‌كی شه‌ش كورسی په‌رله‌مانی هاتووه، كه نه‌ده‌بیستێت نه ده‌شبینێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه نیه بارزانی پڕ به قوڕگی ده‌لێت ریفراندۆم یه‌ك چڕكهش له‌كاتی خۆی دوا نا‌خرێت.