ئاڵای كوردستان لە ڕەبیعە بەرز كرایەوە و بەشداری ڕیفراندۆمیش دەكات

دوای ئەوەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڕیاری بەشداری كردنیان لە ریفراندۆمی باشوری كوردستاندا,سەرچاوەیەكی نێوخۆیی ڕای دەگەیەنێت، ئەمڕۆ سێشەممە (12/ 9/ 2017) لە شارەدێی ڕبیعە سەر بە پارێزگای نەینەوا، ئاڵای كوردستان بەرزكرایەوە.

سەرچاوەیەكی نێوخۆیی لە سنووری پارێزگای نەینەوا، ڕای گەیاند: “نوێنەرانی حزبە كوردستانییەكان و هێزەكانی ئاسایش ئاڵای كوردستانیان لە شارەدێی ڕەبیعە بەرز كردەوە”.

ئەو سەرچاوەیە لە لێدوانەكەیدا، ئاماژەی بەوەشداوە، كە بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لەو شارەدێیە كە دەكەوێتە سنووری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئێدارەی هەرێمە، ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی، ئەو شارەدێیە لە ڕیفراندۆمدا بەشداری دەكات

شارەدێی ڕەبیعە دەكەوێتە باكووری شاری مووسڵ لەسەر سنووری سووریا، یەكێكە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.

 

تا ساڵی 2014 شارەدێكە لەژێر دەستی حكوومەتی عێراقیدا بوو، لە مانگی حوزەیرانی ئەو ساڵەدا لەلایەن داعشەوە داگیر كرا و دواتر هێزەكانی پێشمەرگە توانییان كۆنترۆڵی بكەنەوە.

Back to top button