په‌رله‌مانتارێكی كورد: دڵنیابن پاش ریفراندۆم هه‌موو ده‌نگه‌جیهانیه‌كان پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن

په‌رله‌ماناتارێكی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق پاش ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ نایاسایی دای له‌ په‌رله‌مانی عێراقی دژ به‌ پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت” له‌ روی یاساوه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌تی عێراقی هیچ شتێكی به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی كوردستان پێ ناكرێت.

له‌و باره‌وه‌ (شاخه‌وان عبدوڵا) په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراقی، سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دژ به‌ خواست و وویسی گه‌لی كوردستان له‌ باره‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه‌ له‌ میانه‌ی به‌شدارییه‌كی ته‌له‌فزیۆنی گوتی” له‌رووی یاساییه‌وه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌تی عێراق ناتوانێت هێز به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌كاربهێنێت.

به‌رامبه‌ر به‌هێز جولاندنی عێراق به‌رامبه‌ر به‌ كوردستان، په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كه‌ ئه‌وه‌یی دووپاتكرده‌وه‌” كه‌ كاتی خۆی ئه‌مریكا عێراقی له‌ ساڵی 2011 به‌جێهێشت، له‌ رێككه‌وتنیكی نێوان ئه‌مریكا و عێراق ئه‌وه‌ چه‌سپاوه‌ كه‌ نابێ به‌هیچ جۆرێ هێزی عێراقی به‌رامبه‌ر به‌هیچ پێكهاته‌ و نه‌ته‌وه‌یه‌كی نێو عێراق به‌كاربهێندرێت،بۆیه‌ ئه‌مه‌ یاسایه‌ و ناتوانێت هێز به‌كاریبهێنێت، عێراقیش ده‌بێت پابه‌ند بێ به‌و یاسا و رێككه‌وتنه‌یه‌، كه‌ ئێمه‌ش بووین به‌ ده‌وڵه‌ت، ئه‌وكات پیوه‌ندییمان وه‌كو دوو ده‌وله‌ت ده‌بێ و هیچ هێزێك ناتوانێت خواست و وویستی خه‌ڵكی كوردستان رابگرێت.

بۆیه‌ دڵنیابن ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ ژووره‌ شاراوه‌كان پشتیوانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، پاش ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی به‌ ئاشكرا و به‌ به‌رچاوی جیهانه‌وه‌ پشتگیری و پشتیوانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌بن.

Back to top button