گۆڕان ئه‌مڕۆ دوابڕیاری خۆی ده‌دات به پارتی و یه‌كێتی
بڕیارە ئەمڕۆ خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان كۆببێته‌وه و دواین وه‌ڵامی پارتی و یه‌كیتی بداته‌وه له‌سه‌ر پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
بڕیار وایه ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 13/9/2017 خانەی راپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ ھەڵسەنگاندنی كۆبوونەوە سێ قۆڵییەكەی دوێنێی ھەریەك لە گۆڕان و پارتی و یەكێتی كۆببیته‌وه و تێیدا بڕیارە وەڵامی پارتی و یه‌كێتی بداتەوە و تاوتوێی ئەو خاڵانە بكات كە ئەو سێ لایەنە گفتوگۆیان لەسەركردووە له سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” دوێنێ پاش كۆبونه‌وه سی قۆڵیه‌كه (مەلا بەختیار) بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” ئەو حەوت خاڵەی کە پارتی و یەکێتی لەسەری رێککەوتوون، لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە قبوڵکراون، بەڵام بۆ بڕیاردانی کۆتایی شاندی بزووتنەوەی گۆڕان گەڕاونەتەوە سلێمانی لە 24 کاتژمێری داهاتوو بڕیاری کۆتایی خۆیان دەدەن.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش ئه‌وه چه‌سپاوه كه 14ی ئه‌م مانگه په‌رله‌مانی كوردستان كاراده‌كرێته‌وه، به‌ڵام پارتی و یه‌كێتی پێیان باشه كه هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه بن له‌و پرسه، به‌ڵام هه‌ر ئاماده‌نه‌بن ئه‌وا بڕیاره‌كه خۆیان جێ به‌جێی ده‌كه‌ن.