شاندی باڵای پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه ده‌چنه لای یه‌كگرتوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
شاندى باڵای پارتی و یه‌كێتی سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌كه‌ن و پێكه‌وه بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ن له سه‌ر كاركردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
پاش ئه‌وه‌ی بڕیار بوو دوێنێ ئیواره شاندی باڵای پارتی سه‌ردانی باره‌گای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بكات له شاری هه‌ولێر، پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، به‌ڵام كۆبونه‌وه دواخرا و به‌هۆكارێكی نادیار، بڕیاریش وایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/9/2017 هه‌ردوو شاندی باڵای پارتی و یه‌كیتی پێكهوهس ه‌ردانی یه‌كگرتووی ئسلامی كوردستان بكه‌ن و تاوتوێی كێشه و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بكرێت و باس له چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عێراق بكرێت.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” تا ئێستا له میانه‌ی كۆوبنهوهی لایه‌نه سیاسیه‌كان پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو پێكه‌وه بڕیاریان داوه كه په‌رله‌مانی كوردستان كارابكریتهوه، ته‌نها چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامین كه ئه‌وانیش ئه‌مڕۆ خۆیان به فه‌رمی یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه.