بنیامین نهتانیاهۆ سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل بهفهرمی پشتگیری ووڵاتی ئیسرائیلی بۆ سهربهخۆیی كوردستان راگهیاند
سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل جارێكی تر له راگهیاندراوێكیدا، پشتگیری ووڵاتهكهی بۆ سهربهخۆیی كوردستان راگهیاند و دهڵیت پاڵپشتی مافی شهرعی گهلی كوردم.
(بنیامین نەتانیاهۆ) سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل راگەیێندراوێکی لەبارەی سیاسەتی وڵاتەکەی بەرامبەر کورد بڵاوکردەوە و رایگەیاندوه “پشتگیری مافی شەرعی گەلی کورد دەکەن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی خۆیان”.
ئهمه و له كاتێكدا له پێشتر بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2014 (بنیامین نەتانیاهۆ) پشتگیریی ئیسرائیلی بۆ سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان راگەیاند،دواجاریش مانگی رابردوو بوو کاتێک لەگەڵ 35 کۆنگرێسمانی کۆمارییەکانی ئەمریکا کۆبووەوە و رایگەیاند، لە بەرژەوەندی ئیسرائیل و رۆژئاوایە دەوڵەتی کوردستان دابمەزرێت.
چەند رۆژێک پێش ئێستا یایر گۆلان، جێگری پێشووی سوپاسالاری ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکدا لە واشنتن پشتگیریی خۆی بۆ سەربەخۆیی کوردستان راگەیاند و گوتی “کاتێک لە رۆژهەڵاتەوە ئێران هەیە و تەماشای دۆخی ناجێگیری ناوچەکەش دەکەی، دەوڵەتێکی جێگیر و یەکگرتوو لەو نێوەندەدا بیرۆکەیەکی خراپ نییە”.
ههر له سهر ههمان پرس وهزیری دادی ئیسرائیلی (ئایڵێت شاكید) له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانی ئهوهی راگهیاندبوو له رۆژی دووشهمهه 11/9/2017 كه ئیسرائیل پشتیوانی لە سەربەخۆیی کورد، بەلایەنی کەمەوە لەسەربەخۆیی کوردی عێراق دەکات. ناوبراو ئهوهشی گوت”كه ئیسرائیل و وڵاتانی رۆژئاوا بەرژەوەندییەکی زۆریان لە دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان هەیە. پێموایە ئێستا کاتی هاتووە، ئەمریکا پشتیوانی لەو پرۆسەیە بکات”.
لەبارەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بنیامین نەتانیاهۆ دەڵێت “ئیسرائیل دژی پەکەکەیە و بە گرووپێکی تیرۆریستی دادەنێت، بەپێچەوانەی تورکیا کە پشتگیریی گرووپی تیرۆریستی حەماس دەکات”.