د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌مه‌ رێكه‌وتنه‌ بڕۆ به‌ حزبه‌كه‌ت بڵێ

خواكوڕك

ئاگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی به‌رێكه‌وتنێكی سیاسی و له‌ ئه‌نجامی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی له‌ نێوان سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان ئه‌نجامدرا، له‌و باره‌وه‌ نووسه‌رێك ره‌خنه‌ی توند له‌ ده‌سه‌ڵات و میدیای سلێمانی ده‌گرێت.

سۆران سێوكانی، نووسه‌ر و ره‌خنه‌گری ئیسلامی سیاسی، پۆتستێكی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كردووه‌ له‌باره‌ی ئالوگۆڕه‌ نایاساییه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی و ده‌ڵێت: “ئەگەر بەڕێکەوتن دەتانکرد، ئێستا یوسفی نەگبەتیش بەو دەردە نەدەچوو”.

سێوكانی، له‌ باره‌ی دووروویی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و میدیای سلێمانی ده‌نووسێت: “ئەوکاتە باسی یاسا بوو، جارێکیان نووسیم لەسیاسەتدا ڕێکەوتن هەیە، سەدان قسەی ناشیرینم بۆ هات”.

سێوكانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: “کەچی ئەمڕۆ کاک هەڤاڵ دەیان جار هاواری دەکرد ڕوحەکەم! دڵەکەم! چاوەکەم! جەرگەکەم! ئەمە ڕێکەوتنە بڕۆ بەحیزبەکەت بڵێ یەکجار نەیوت بەپێی یاسا کاردەکەین”.

پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌ 25/8/2016 به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی و‌ به ‌رێكه‌وتنێكی نهێنی سیاسی له‌ نێوان یه‌كێتی و گۆڕان ئالوگۆر كرا، به‌هۆیه‌وه‌ پێنج ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارزگاكه‌ كه‌ سه‌ر به‌یه‌كێتی بوون، جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له‌و حزبه‌ راگه‌یاند.

Back to top button