عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف: په‌رله‌مانتاران و وه‌زیره‌كانی گۆڕان ده‌گه‌رێنه‌وه

ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شداری كردنی گۆڕان رایده‌گه‌ێنێت” ئه‌ندام په‌رله‌مانتارانی گۆڕان و وه‌زیره‌كانی گۆڕان ده‌گه‌رێنه‌وه، ناو حكومه‌تی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌لێت ده‌بێت سه‌قفێكی زه‌مه‌نیش هه‌بێت بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكاریه‌كان”.
عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی كوردستان، له لێدوانێكی دا بۆ میدیای سه‌ربه یه‌كێتی رایده‌گه‌ێنێت”ئەگەر لەگەڵ پارتی‌و یەکێتی بگەنە رێكه‌وتنێکی سیاسی لەسەر میکانیزم‌و سەقفی زەمەنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان، ئەوا فراكسیۆنى گۆڕان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مانى كوردستان و وه‌زیره‌كانیشیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو حكومه‌ت هه‌روه‌ها دانى به‌وه‌داناوه ئه‌و گرژییه‌ى پێشتر له هه‌رێمى كوردستاندا رووى داوه، هه‌ڵه‌ى گۆڕان و پارتیشى تێدا بووه”، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه “ئێستا زه‌مینه له‌بارتره بۆ رێككه‌وتن”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ 13ی 9ی 2017 ( پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان) كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتر له چوار كاتژمێریان ئه‌نجامدا بۆ یه‌كرێزی هێزه‌كانی كوردستان، چاره‌سه‌ری قه‌یرانه سیاسی و دارایه‌كانی كوردستان، پرسی ریفراندۆم و كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان”.