سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی نییه‌ر ئێست پۆڵسی ریسێرچ: باس له‌جیاوازی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ له‌ عێراق و كوردستان ده‌كات

 
سایتی فۆریته‌ پۆڵسی و سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی نییه‌ر ئێست پۆڵسی ریسێرچ (CFNEPR ) بابه‌تێكیان له‌سه‌ر پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونی سیسته‌می په‌روه‌رده‌‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ شكستی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ له‌ عیراق.
ده‌رباره‌ی سیسته‌می په‌روه‌رده‌‌ له هه‌رێمی كوردستان نوسه‌ر ده‌ڵێت ( هه‌رچه‌نده‌ هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی كه‌متری هه‌بووه‌ تا له‌ وه‌به‌رهێنان له‌ سیسته‌می په‌روه‌ده‌دا بكات به‌لام له‌ كوردستان 18 كتیبی توندره‌وی ئیسلامی قه‌ده‌غه‌كراون و له‌ په‌رتووكه‌كانی قوتابخانه‌ش ئه‌و ئایه‌تانه‌ی قورئان كه‌ باسی شه‌ر و توندووتیژی ده‌كه‌ن لابراون و به‌ ئایه‌تی ئاشتی خوازانه‌ جێگیراونه‌ته‌وه،
وه‌ به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رچاو له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری و زیادبوونی ژماره‌ی قوتابخانه‌كان هه‌یه‌ و له‌ نێوان سالی 2014 -2017 رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌ %34 بۆ %15 كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، رێژه‌ی مامۆستا له‌ (21, 389) بۆ (136,302 ) به‌رزبۆته‌وه‌ وه‌ ژماره‌ی قوتابخانه‌كان زۆر زیادی كردووه‌ و له‌ (1,320 ) بۆ (6,789 ) ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ خوێندن له‌ كوردستان كه‌رت گشتییه‌و بێ به‌رامبه‌ره‌.
نوسه‌ر ئاماژه‌ به‌ لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی یونسێف ده‌كات كه‌له‌م ساڵدا بلا،كراوه‌ته‌وه‌و باسی له‌وه‌كردبوو هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تی عیراقی پاره‌ی زیاتری هه‌یه‌ بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌ڵام سیسته‌می په‌روه‌رده‌ له‌ حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستاندا زیاتر به‌ره‌و پیش چووه‌ ئه‌وه‌ش كاری نێچیرڤان بارزانییه‌ كه‌بوونی كوالێتی به‌رزی خوێندن له‌ كوردستان له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانی خۆی داناوه‌و باوه‌ری وایه‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو بنیاد ده‌نێت..
 
له‌به‌شیكی تری وتاره‌كه‌دا باس له‌ وانه‌و په‌رتووه‌كاكانی ناوچه‌كانی ژیر ده‌سه‌ڵاتی داعش ده‌كات كه‌ زیاتر بۆ خزمه‌تی خۆی بووه‌ بۆ نمونه‌ یه‌كێكێك له‌ په‌رتووكه‌كان كه‌ بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن 6 سال بووه‌ ناونیشانه‌كه‌ی بریتی بووه‌ له‌ (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌مینیته‌وه‌و فراوان ده‌بێت)، دایك و باوكانیش بۆ ئه‌وه‌ی منداله‌كانیان توندره‌و نه‌بن، منداله‌كانیان نه‌ده‌نارد بۆ خوێندن و پێیان باشتر بوو له‌ ماله‌وه‌ بن،ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه‌ ده‌چوونه‌ قوتابخانه‌ له‌ دنیای منداڵی خۆیان دوور ده‌كه‌وتنه‌وه‌،
ده‌رباره‌ی به‌شه‌كانی تری عیراقیش نوسه‌ر ده‌ڵیت ( حه‌شدی شه‌عبی ده‌سه‌ڵاتی چۆته‌ ناو كه‌مپه‌كانی زانكۆوه‌ ئه‌وه‌ش زۆر ترسناكه‌ كه‌ ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی گواستنه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ئیران له‌ زانكۆكانی عیراق و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ سه‌ركرده‌ی ئیرانی موحسین به‌هزاد كه‌ریمی داوای له‌ قوتابیانی زانكۆ كردبوو كه‌ پاڵپشتی شه هیده‌كان بن) و هه‌روه‌ها ده‌لیت : كه‌مینه‌كان له‌ په‌رتووكه‌كانی په‌روه‌رده‌ ی عیراقدا پشیگوێخراون و له‌ هیچ شوێنیكدا باس له‌مێژووی مه‌سیحیه‌كان نه‌كراوه‌، هیچ شتیك به‌ زاراوه‌ی ئیزیدییه‌كان یان كه‌مینه‌یه‌كی تر نییه‌، شیعه‌ ده‌ستی گرتووه‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتیكداو ته‌نانه‌ت به‌شیك له‌ قوتابیان خه‌ریكه‌ وڵات و ناسنامه‌ی خۆیان له‌به‌ر شیعه‌بوون له‌بیر ده‌كه‌ن و ته‌نیان وه‌ك شیعه‌ خۆیان ده‌بینن.
له‌ كۆتای راپۆرته‌كه‌دا نوسه‌ر ده‌ڵێت : پێویسته‌ ئه‌وه‌مان له‌یاد بێت كه‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ كاردانه‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر به‌هاكانی كۆمه‌لگه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر‌ پێكه‌وه‌ ژیان و یه‌كتری قبوڵكردن به‌شیك نه‌بوو له‌و سیسته‌مه‌ ده‌بێت عیراق چ جۆره‌ داهاتوویه‌كی هه‌ بێت.؟
Back to top button