دواین زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سێ لایانی پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو

پاش كۆتای هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی سێ لایانی ( پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو) له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا هادی عه‌لی گوته‌یێژیی یه‌كگرتووی ئیسلامی رایگه‌یاند”لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی ئەو ھەوڵانەمان كرد كە لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان دراون، بۆ ئەوەی ھەرچی زووە پەرلەمان كارابكرێتەوە”.

هه‌روه‌ها له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا گوته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی گوتیشی” پێویستە گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری بكەن لە كاراكردنەوەی پەرلەمان، بۆ ئەوەی ھەموو پرسەكان لەوێ یەكلایی بكەینەوە”.

گوته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌روه‌ها گوتیشی” لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ شاندی پارتی و یەكێتی، تا رادەیەكی باش گەیشتینە دید و روئیای ھاوبەش، بۆ ئەوەی ھەرچی زووە پەرلەمان كارا بكرێتەوە و ھەنگاوی ئیجابی بھاوێژین بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی دیكە”.

Back to top button