گرانبه‌هاترین كانی كانزایی له‌ جیهاندا

خواكوڕك

چاڵێكی زه‌به‌لاحی ئه‌ڵماس له‌ رۆژهه‌ڵاتی سیبیریا له‌ روسیا به‌ناوی “شاری ئه‌ڵماس”، به‌ گرانترین چاڵ له‌ جیهان داده‌نرێت كه‌ به‌هاكه‌ی به‌ 13 ملیار جنه‌یهی ئیسته‌رلینی واته‌ نزیكه‌ی 17 ملیار دۆلار داده‌نرێت.

قوڵایی ئه‌و چاڵه‌ 1722 پێیه‌ و تیره‌كه‌ی یه‌ك میله‌ واته‌ زیاتر له‌ 1600 مه‌تر، به‌رده‌وام هه‌لیكۆپته‌ر هاتوچۆ به‌ناویدا ده‌كات، شێوه‌ی ئه‌و چاڵه‌ نزیكه‌ له‌ شارۆچكه‌ی میرنی، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ نه‌یزه‌كێك به‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ كه‌وتبێت و چاڵێكی دروست كردبێت، پێشتر یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كه‌ شه‌ڕ دای روخاندبوو، ئه‌و كانه‌ ئه‌ڵماسه‌ی به‌كار هێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر برسێتی دا زاڵ بێت و به‌هۆیه‌وه‌ دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانی بووه‌ یه‌كێك له‌ هێزه‌ گه‌وره‌كانی دنیا.

له‌ ساڵی 2014 له‌و كانه‌دا پارچه‌ی ئه‌ڵماسی لێ ده‌رهات، كێشه‌كه‌ی زیاتر له‌ شه‌ش ملیۆن قیرات بووه واته‌ 1200 كیلۆ‌، به‌های “شاری ئه‌ڵماس” به‌ 13 ملیار جونه‌یهی ئیسته‌رلینی واته‌ 17 ملیار دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت، هه‌روه‌ها ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی ساڵانه‌ی ئه‌ڵماس ده‌گاته‌ دوو ملیۆن قیرات واته‌ 400 كیلۆ كه‌ به‌لانی كه‌م به‌هاكه‌ی ده‌كاته‌ 26 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

بواری ئاسمانی سه‌ر ئه‌و چاڵه‌ داخرا دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌لیكۆپته‌ر به‌ره‌و بنی چاڵه‌كه‌ كێش بوون، به‌ڵام هیچ شتێك له‌كاتی خۆی رانه‌گه‌یه‌نرا، ئه‌و چاڵه‌ موڵكی كۆمپانیا “ئالروسا”ی روسیه‌ و چاره‌كی به‌رهه‌می ئه‌ڵماسی جیهان هه‌نارده‌ ده‌كات.

گه‌وره‌ترین پارچه‌ ئه‌ڵماسی “شاری ئه‌ڵماس” به‌قه‌باره‌ی تۆپی گۆڵف بووه‌ و كێشه‌كه‌ی 26 گرام بووه‌ و به‌هاكه‌ی 325 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ركی بووه‌.

چاڵه‌كانی ئه‌ڵماس له‌لایه‌ن سێ زانای جیۆلۆجی ئه‌وانیش ئیكاترینا ئیلاگینا و ئۆری خه‌باردین و ڤیكتۆر ئه‌ڤدینكۆ دۆزرانه‌وه‌، دینامێتیان بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی چینی سه‌ره‌وه‌ چاڵه‌كه‌ به‌كار هێناوه‌، ئه‌و زانایانه‌ بۆ ئه‌و دۆزینه‌وه‌ و هه‌وڵه‌كانیان باڵاترین خه‌ڵاتیان ئه‌ویش “خه‌ڵاتی لینین”ه‌، پێبه‌خشرا.

سیبیریا خه‌سڵه‌تێكی تایه‌تی هه‌یه‌ و كه‌شوهه‌وایه‌كی زۆر ساردی هه‌یه‌ هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ زستانه‌ و له‌ هه‌ندێك كاتدا پله‌ی گه‌رمی بۆ 40 پله‌ی ژێر سفر نزم ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بوترێت، له‌ 2010 كۆمپانیای بیناسازی ” AB Elise ” راگه‌یاند، پلانی هه‌یه‌ شارێكی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئه‌و كانه‌ چۆڵه‌ بنیات بنێت، وتیشی، به‌ وزه‌ی خۆر كاره‌بای خانووه‌كان دابین ده‌كات كه‌ 100 هه‌زار كه‌س له‌خۆ ده‌گرێت، دوای ئه‌وه‌ی بێ كه‌ڵكییه‌كه‌ی ده‌بێته‌ راستییه‌ك، ئه‌و كات ره‌نگه‌كاركردن تێیدا بوه‌ستێت.

سه‌رچاوه‌/ ZNA

57b435dec361888b2f8b45a0 57b43641c46188f8568b45a6

Back to top button