ئێستا بارزانی رایگه‌یاند، ریفراندۆم دواناخرێت
ئه‌مرۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداری كردنی له كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری ئاكرێ بۆ پاڵپشتی ریفراندۆم له كوردستانی باشور، وتارێكی پێشكه‌ش كرد، له‌و وتاره‌كه‌ی دا بارزانی رایگه‌یاند، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ریفراندۆم دواناخرێت، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌د كرده‌وه كه داوای ره‌د كردنه‌وه‌ی ریفراندۆم ده‌كه‌ن، رایگه‌یاند به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ریفراندۆم دواناخرێت”،
مه‌سعود بارزانی لهوتارهكهشی دا ئاماژه‌ی به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دا‌و رایگه‌یاند”بڕيارى ئه‌نجامدانى ريفراندۆم بڕيارى هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانه و له كاتى خۆي‌دا ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن ريفراندۆم دوا بخه‌ن، پرسيارێكى گه‌وره درووست ده‌كه‌ن، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه ئێمه كه‌ى ريفراندۆم ئه‌نجام بده‌ين و كه‌ى كاته‌كه‌ى گونجاوه هه‌روه‌ها بارزانی روونيشيكرده‌وه، عێراق له سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌راكه‌ت دامه‌زرا به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه ئه‌وه شكستى هێنا.
هه‌ر له وتاره‌كه‌ی دا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشی گه‌یاند” چيديكه نابێت په‌يمانه‌كانى لۆزان و سايكس بيكۆ چاره‌نووسى كوردستان ديار بكه‌ن و ئێمه ده‌بێت خه‌ڵكى خۆمان و گه‌لى كوردستان ئه‌و چاره‌نووسه ديار بكات،ئه‌وه‌شى گوت: برايه‌تى هه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان و هه‌موو ئاين و ئاينزاكان ده‌بێت بپارێزرێت و ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌ستى برايه‌تى بۆ هه‌موو لايه‌ك درێژ بكه‌ين، به‌ڵام ئه‌گه‌ر يه‌كێك بيه‌وێت شه‌ڕ بكات و ئه‌وه با خۆى تاقى بكاته‌وه و ئه‌وه مهيدان.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ماوه‌ى 10 ساڵه ماف و ئيمتيازى پێشمه‌رگه نادرێت، به‌ڵام به ماوه‌ى دوو كاتژمێر ياسايان بۆ حه‌شدى شه‌عبى ده‌ركرد، سه‌رۆك بارزانى جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان شه‌راكه‌ت و برايه‌تى قبوڵ نه‌كه‌ن، كورديش خزمه‌تكارى قبوڵ ناكات.