هه‌وڵی ده‌ركردنی فواد مه‌عسووم له‌به‌غدا به‌رده‌وامه و 100 واژوو كۆكراوه‌ته‌وه
هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی واژووی 100 ئه‌ندام په‌رله‌مانی كۆكردۆته‌وه، له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆككۆماری عێراق فواد مه‌عسووم، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتیش ده‌لێت ئه‌مه دوا بزماره له تابووتی عێراقدا”.
وه‌ك دوێنێ خواكوڕك ئاشكرای كرد كه كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ئاراسته‌ی ده‌ركردنی فواد مه‌عسووم سه‌رۆككۆماری عێراق هه‌نگاو ده‌نێن، ئه‌مرۆ په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند”پۆستی سەرۆککۆمار نوێنەرایەتی یەکێتی عێراق دەکات و سەرۆککۆمار سوێندی خواردووە، کە دەستوور و یەكێتی وڵات بپارێزێت ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ش ده‌شلێ”دەبێت سەرۆککۆمار هەڵوێستی لەبارەی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان هەبێت، کە بڕیارە 25ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرۆککۆمار هەڵوێستی لەبارەی ریفراندۆمی كوردستان نەبووە، ئەمەش واییکردووە پەرلەمانتاران واژۆ بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆککۆمار کۆبکەنەوە.
هه‌روها په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی سه‌ر به كوتله‌ی مالیكی ده‌شلێـ” تاوەکو ئێستا واژۆی 100 پەرلەمانتاریان کۆکردووەتەوە بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆککۆماری عێراق و، رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت، ده‌بێت به‌زووترین كات فواد مه‌عسووم له‌و پۆسته دووربخه‌ینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه‌ش عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌لێـ”ھەوڵی لێسەندنەوەی متمانە لە سەرۆک کۆماری عێراق، باشترین نمونەی عێراقە کە نایەوێت پێکەوە ژیان ھەبێت و ده‌شلێـ”ئەمڕۆ ھەولی ئەوە بڵاو کراوەتەوە کە ١٠٠ واژۆ بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە د. فوئاد مەسعووم، سەرۆک کۆماری عێراق کۆکراوەتەوە، ئەمە دوا بزمارە لە مانەوەی کورد درا لەگەڵ عێراقدا، ئەوان ئێستا سیاسەتی زۆرینە و کەمینە پەیڕەو دەکەن، بەدەستیان بێت نان و ئاو ھەواشمان لێ دەبڕن وەک چۆن قوتی خەڵکیان بڕی”.
هه‌روه‌ها عه‌لی عه‌ونی لهباروهی هه‌وڵی لادانی فواد مه‌عسوم ده‌شلێـ” ئەوەشی خستە روو کە ھەولی لادانی فوئاد مەسعووم، بۆ ئێمە جێگای شۆک نییە، چونکە چاوەڕوانی ئەوەمان دەکرد پەنا بۆ ئەوەش ببەن.