بێژه‌رێكی دیاری ئێن ئارتی ده‌ستی له‌كار كێشانده‌وه، هه‌موو رۆژێك له‌و كه‌ناڵه ده‌تبینی
له‌زنجیره‌ی وازهێنانی بێژه‌ر و پێشكه‌ش كارانی ئێن ئارتی دا ئه‌مرۆ یه‌كێكی تر رایگه‌یاند كه پاش 7 ساڵ له‌كار كردن ده‌ستی له‌كاركێشانده‌وه له كه‌ناڵی ئێن ئارتی و راشی گه‌یاندووه، كه ئیشكردنی له ئێن ئارتی وێزگه‌یه‌كی باش بووه، بۆ ئه‌زموونی كاری میدیایی”.
دیاری ئه‌نوه‌ر بێژه‌ری دیاری كه‌ناڵی ئێن ئارتی، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئاشكرای كرد، كه پاش 7 ساڵ له‌كار كردن ده‌ستله‌كاركێشانی خۆی راده‌ستی ئێن ئارتی كردووه و وازی له‌و كه‌ناڵه هێناوه”،
دواى ئه‌وه‌ى شاسوار عه‌بدولواحيد، گرووپێكى به ناوى به‌ره‌ى نه‌خێر بۆ دژايه‌تيكردنى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان راگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك له كارمه‌ندانى كه‌ناڵه‌كه بڕيارياندا واز له كاركردن له‌و كه‌ناڵه بهێنن به‌ڵامك دیار ئه‌نوه‌ر هۆكاری وازهێنانی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام پاش ئه‌و زنجیره هات كه رۆژانه به‌رده‌وامه له‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان له‌و كه‌ناڵه”.