راگه‌یاندراوێكی به‌ په‌له‌ له‌ سكرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای رێفراندۆم

له‌ راگه‌یاندراوێكدا سكرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای رێفراندۆم له‌باره‌ی رێكخستنی بانگه‌شی ریفراندۆم چه‌ند خاڵێك ده‌خاته‌روو و وه‌ك له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌”سكرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای رێفراندۆم لە راگەیێندراوێكدا و بە مەبەستی زیاتر رێكخستنەوەی هەڵمەتی بانگەشەی رێفراندۆم، و پابەندبوون بە بەها نیشتیمانییەكان و رێكارە یاساییەكان، داوا لە هاوڵاتیانی كوردستان دەكات لە كاتی بانگەشەی رێفراندۆم رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەن.

 

 ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌
راگەیێندراوێك لە سكرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای رێفراندۆم
سكرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای رێفراندۆم لە راگەیێندراوێكدا و بە مەبەستی زیاتر رێكخستنەوەی هەڵمەتی بانگەشەی رێفراندۆم، و پابەندبوون بە بەها نیشتیمانییەكان و رێكارە یاساییەكان، داوا لە هاوڵاتیانی كوردستان دەكات لە كاتی بانگەشەی رێفراندۆم رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەن.
1. دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی هێما و ئاڵا و رەمزی هەر لایەنێك یان وولاتێك جگە لە ئاڵای كوردستان.
2. دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی ناو و وێنەی سیمبۆل و سەركردەكان وەكو پروپاگندە یان بانگەشەی رێفراندۆم.
3. دووركەوتنەوە لە بێرێزی كردن یان هێرش كردنە سەر سەركردە و ئالا و سیمبولی هەر لایەنێك یان وولاتێك.
4. پاراستنی ئارامی شار و شارۆچكەكان، و پاراستنی مولكی گشتی.
5. پاراستنی ئارامی هاوڵاتیان.
6. هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان و پۆلیس و فەرمانگە حكومییەكان.
7. جەخت دەكەینەوە لەسەر ئازادی رادەربڕین و رێگەدان بە ئەنجامدانی چاڵاكی و هەڵمەت و بانگەشەی رێفراندۆم بە ئازادی و بە شێوەیەكی شارستانی و ئاشتیانە، و بەپێی یاسا و رێنماییە كارپێكراوەكانی هەرێمی كوردستان، و رێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردن و راپرسی.
سكرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای رێفراندۆم
13/9/2017
Back to top button