بێگه‌رد تاڵه‌بانی: كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تا كاتژمێر 7ی ئێواره رۆژی هه‌ینی دواخرا
بێگه‌رد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ی یه‌كێتی له‌باره‌ی دواخستنی واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، هۆكاری دواخستنی واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی كاتژمێر 7، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لایانه یاساییه‌كه‌ی داواكاری كۆبوونه‌وه‌ی له‌لایان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان”.
هه‌روه‌ها بێگه‌رد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌پێی په‌یره‌وی ناوه‌خۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌بێت دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایان ئه‌ندامانه‌وه داوا ده‌كرێت، 48 كاتژمێر پێشتر ده‌بێت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاگادار بكرێنه‌وه، بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا، بۆ كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 15ی 9ی 2017″.
پێشتر راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یاندراوێك رایگه‌یاند كه سبه‌ی 14ی 9ی 2017 په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه، بریاری چاره‌نووس ساز ده‌دات، به‌ڵام به‌هۆی په‌یره‌وی ناوه‌خۆ ده‌بێت 48 كاتژمێر به‌سه‌ر ئاگادار كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كوردستان تێپه‌رێت بۆ كۆبوونه‌وه”.