جەعفەر ئیمنكی: بێگەرد تالەبانی دەبێتە سکرتێری پەرلەمان

لەدوای ئەوەی بڕیاری کاراکردنەوەی پەرلەماندرا، بڕیارە گۆڕانکاری لە سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بکرێت، کە پێشتر سکرتێر لە فراکسیۆنی کۆمەل بوو دوای کاراکردنەوە دە درێت بە یەکێتی.

جە عفەر ئیمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە بەرنامەی ھەڤپەیڤینی كەناڵی رووداو گوتی :” كاندیدی یەكێتی بۆ سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بێگەرد تالەبانی دەبێت، ئەمە لە كاتێكدا كە گۆڕان و كۆمەڵ بەشداری كاراكردنەوی پەرلەمان بكەن یان نەكەن، ئەم پۆستە دەدرێتەوە بە یەکێتی.
لەبارەی پەیوەندی لەگەل سەرۆکی پەرلەمان جەعفەر ئیمینکی گوتی:”پەیوەندیم لەگەل دكتۆر یوسف زۆر باشە لەكاتی پەیوندییەكانی لەگەڵ دكتۆر یوسف ھەستی بەوە كردووە كە ئەو پشتگیری گەڕانەوەی گۆڕان دەكات بۆ پەرلەمانی كوردستان.

Back to top button