نووسینگه‌ی برێت ماكگۆڕك له‌هه‌ولێر: له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
نووسینگه‌ی بریت ماكگۆڕك له‌باره‌ی سه‌ردانی كردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه له میدیا فه‌رمی ئه‌م حزبه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه بۆ لای عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی گۆڕان، ئه‌نجامی دابوو له رۆژی 13ی 9ی 2017 ره‌د ده‌كاته‌وه و رایدهگهێنێت، پاش سه‌ردانی كردنی شاری سلێمانی و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رێزان، خاتوو هێرۆ و پاڤێڵ تاڵه‌بانی، سه‌ردانی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، بۆ پیرۆزبای كردن بووه له‌باره‌ی ده‌ستبه‌كار بوونی وه‌ك رێكخه‌ری گشتی گۆڕان، چه‌ند پرسێكی سیاسیش تایبه‌ت بهناوهخۆی كوردستانیش تاوتوێ كراوه”.
نووسینگه‌ی برێت ماكگۆڕك راشی گه‌یاندووه، له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا، به‌رامبه‌ر ریفراندۆم، زیادهرهویهكی زۆری تێدا كراوه، هه‌وڵی دراوه، به‌ئاراسته‌ی كێشه ناوهخۆیهكانی كوردستان به‌كار بهێنرێت، راشی ده‌گه‌ێنن، روانگه‌ی ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش روونه و پێمان باشه كێشه ناوهخۆیهكانی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت، په‌رله‌مان به‌زووترین كات كۆببێته‌وه”.
هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی برێت ماكگۆڕك له‌هه‌ولێر راشی ده‌گه‌ێنێت، به‌رێز برێت ماكگۆڕك له‌گه‌ڵ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی سه‌رباری پیرۆزبایی كردن له‌باره‌ی ده‌ست به‌كار بوونی وه‌ك رێكخه‌ری گشتی گۆڕان” له‌باره‌ی ریفراندۆمیش پێی راگه‌یاندووه، ئێمه پێمان وایه كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، گونجاو نیه، پێمان باشه دوابخرێت، چونكه تهركز له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش كه‌م ده‌كاته‌وه، واتا له‌روانگه‌ی شه‌ڕی تیرۆر دا برێت ماكگۆڕك وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی تره‌مپ بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش، ئه‌م قسه‌یه‌ی كردووه، رای فه‌رمی ئه‌مریكاش ئه‌وه‌یه كه داوا كراوه، كاتی ریفراندۆم گونجاو نیه، ئه‌مه‌ش ڕای ئه‌مریكایه، به‌ڵام ته‌واوی ئه‌و ده‌نگۆیانه، ره‌د ده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌ناوی برێت ماكگۆڕك بڵاو ده‌كرێته‌وه.
نووسینهگهكه باس له رای فه‌رمی ئه‌مریكا و برێت ماكگۆڕك ده‌كات به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان، ده‌لێت ئه‌مریكا و به‌رێز ماكگۆڕك به‌رده‌وام له جه‌خت له درێژه‌دان به‌هاوپه‌یمانی كورد و پێشمه‌رگه ده‌كه‌نه‌وه له‌ناوچه‌كه دژ به تیرۆر”.