كارلۆ ئه‌نشیلۆتی بایه‌رن میونشن به‌ره‌و ئه‌م یانه‌ ئینگلیزیه‌ به‌جێده‌هێڵێت

راھێنەری یانەی بایەرن میونشنی ئەڵمانی نزیکبووتەوە لە جێھێشتنی یانەی باڤاری و وەرگرتنی پۆستی  راھێنەرایەتی یانەیەکی گەورەی خولی ئینگلیزی، چه‌ندین سه‌رچاوه‌ش ئه‌وه‌ دووپاتده‌كه‌نه‌و

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئینگلتەرا , (کارلۆ ئەنشیلۆتی) راهێنه‌ری یانه‌ باڤارییه‌كه‌ ئەم وەرزە دوا وەرزی دەبێت لەگەڵ یانەی بایەرن میونشن و وەرزی داھاتوو روو دەکاتە خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی، مه‌شق به‌ یه‌كێك له‌ یانه‌ گه‌وره‌كانی ئینگلیز ده‌داته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ له‌ هه‌واڵه‌كه‌ هاتووه‌”یۆلیان ناجلسمان راھێنەر یانەی ھۆڤنھایمی ئەڵمانی دەبێتە جێگرەوەی ئەنشیلۆتی لە راھێنەرایەتی یانەی باڤاری.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌” كه‌ وەرزی داھاتوو (کارلۆ ئەنشیلۆتی) ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی ئەرسنالی ئینگلیزی دەگرێتە ئەستۆ له‌ شوێنی (ئارسن ڤینگری) فه‌ڕه‌نسی.

Back to top button