دوا واده بۆ گــــــــــــۆڕان ئه‌مڕۆیه به‌شدارده‌بێت یاخود نا
کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دوێنێ شه‌و به كۆتاهات و بڕیار وایه ئه‌مڕۆ دواین دانیشتن بكرێت و بڕیاری كۆتایی له‌مه‌ڕ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بدرێت له لایه‌ن بزووتنهوهكهوه.
له‌و باره‌یه‌وه (عەبدولڕەزاق شەریف) ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆران بە رووداوی گووتوه” ئێمه پێشنیارمان كرد كه په‌رله‌مان دوابخرێت، بۆ رۆژی هه‌ینی، ئێمه‌ش بووین به شانده ئهمریكیهكهمان گوت كه با تا رۆژی یه‌ك شه‌ممه دوابخرێت، به‌ڵام شانده ئهمریكیكه به ئێمه‌یان گوت تا رۆژی هه‌ینی دواده‌خرێت و ئیدی كات نه‌ماوه.
شه‌ریف ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه” كه ئاسۆی بەشداریکردن یان نەکردن لە پەرلەمان هێشتا روون نییە و سبەی لە کاژێر 10:00 دیسان کۆدەبینەوە و بڕیاری کۆتایی لێ دەدەین.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” گۆڕان بێته پێش یاخود نه‌هێته پێش رۆژی هه‌ینی كاتژمێر 7ی ئێواره په‌رله‌مانی كوردستان كارادهكریتهوه بڕیار له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌درێ.