وه‌فدێك له كوردستانه‌وه ده‌چنه به‌غدا و دواین دانیشتن له‌باره‌ی ریفراندۆم ئه‌نجامده‌ده‌ن
بڕیار وایه له سه‌ره‌تایی هه‌فته‌ی ئاینده وه‌فدێكی كوردستانی له هه‌رێمه‌وه به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێبكه‌ون و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌كان كۆببنه‌وه و دواین ره‌ووشی عێراق و پرسی ریفراندۆم گه‌نگه‌شه‌ی زیاتری له باره‌وه بكه‌ن.
(عه‌بدوڵا زه‌یدی) به‌رپرسی دۆسییه‌ی كورد له‌ناو هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كه زۆرینه‌ی هێز و لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق له‌خۆده‌گرێت له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه” ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن (فوئاد حسێن) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندییان پێوه‌كراوه، له پهیوهندیهكهدا سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتون له‌سه‌ر دیاریكردنی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ سه‌ردانی وه‌فدی كورد بۆ به‌غدا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان، له‌سه‌ر كۆی كێشه‌كان و چاره‌سه‌ری پێویست بۆ بارودۆخی نێوخۆی عێراق.
زه‌یدی له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی باسكردووه” كه هیوای خواستوه دانوستانه‌كانی ئه‌مجاره ببێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداو كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری سازدانی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه دراوه و به‌هیچ شیوه‌یه‌ك چه‌ندین جار ئه‌وه دووپاتكراوه‌ته‌وه كه ریفراندۆم دواناخرێت، ته‌نها یه‌ك رێگا هه‌یه بۆ دواخستن ئه‌ویش گرێنتی و به‌ڵینی باشتر له ریفراندۆم به گه‌لی كوردستان بدرێت، ده‌نا ریفراندۆم له كات و سات و واده‌ی خۆی به‌ڕیوه‌ده‌چێت.