وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رێنمایی نوێ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یاندراوێكدا، ڕێنمایی دارایی ژمارە (23)ی ساڵی (2017)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕێنماییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە كۆپیه‌كی دەست (خواكوڕك) کەوتووە و واژوی ڕابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی بەوەکالەتی بەسەرەوەیە، تایبەتە بە سەرمووچە و رێژەی پاشەکەوتی موچەی هەندێک لە فەرمانبەران.

لە ڕێنماییەکەی وەزارەتی داراییدا باس له‌وه‌شكراوه‌” لەسەر ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە حاڵەتی جێبەجێکردنی سیستەمی پاشەکەوت کردنی مووچە، هەندێک لە فەرمانبەران لە کاتی وەرگرتنی سەرمووچەی ساڵانەیان، ڕێژەی پاشەکەوتکردنی مووچەیان دەگۆڕێت و زیاتر دەبێت، بۆیە ڕێژەی پاشەکەوتکردنی موچەیان هەروەکو خۆێ بمێنێتەوە و زیاد نەکرێت، واتە لەسەر بنەمای ڕێژەی پاشەکەوتی پێش پێدانی سەرمووچە، مووچەکەیان خەرج بکرێت.

هه‌ر له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ باس له‌وه‌شكراوه‌” كه‌ ئەم ڕێنماییە لە 2017/8/1ەوە جێبەجێ دەکرێت و تەنها ئەو فەرمانبەرانەش دەگرێتەوە کە سەرمووچەی ساڵی 2017ەیان پێ دراوە.

ئەمەش دەقی ڕێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:-

Back to top button