سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت كاره‌ساته‌كانی میانمار بوه‌ستێنین

سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ ووڵاتی میانمار ده‌كات ده‌ست له‌و كووشتار و پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌ هه‌ڵبگرێت كه‌ دژ به‌ موسڵمانانی ووڵاته‌كه‌ی ده‌ستپێداوه‌.
به‌پێى ماڵپه‌ڕى (ده‌نگى ئه‌مريكا) سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، (ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز) داوای لە بەرپرسانی میانمار کرد پرۆسه‌ سەربازییەکانیان بوەستێنن و کۆتایی بە توندوتیژییەکانی دژی موسوڵمانەکانی رۆهینگا بهێنن، هه‌روه‌ها داوای لە هەموو وڵاتان کرد یارمەتی پێشکەش بکەن و بارودۆخەکەشی بە کارەسات ناودێرکرد.
 
 
 
گۆتێرێز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئه‌وه‌شی گوت”كه‌ داوا لە بەرپرسانی میانمار دەکەم پرۆسه‌ سەربازییەکانیان بوەستێنن و کۆتایی بە توندوتیژییەکان بهێنن و كار بە یاسا بکەن و دان بنێن بە مافی هەموو ئەو کەسانەدا کە ناچاربوون وڵاتەکە بەجێ بهێڵن.”
 
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شی باسكردووه‌”كه‌ ئەمە کارەساتێکی گەورەیە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک دەمرن و ئازار دەچێژن، ئێمە دەبێت ئەوە بوەستێنین. ئەمە سەرچاوەی نیگەرانیىه‌ بۆ من”.
Back to top button