په‌رله‌مانی عێراقی عه‌ره‌بی به‌زۆرینه ده‌نگی به‌لادانی پارێزگاری كه‌ركووك دا
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی عێراقی عه‌ره‌بی، دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركووكی له پۆسته‌كه‌ی خسته به‌رنامه‌ی كاری ئه‌مرۆ 14ی 9ی 2017، فراكسیۆنه‌كانی كورد دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقیان بایكۆت كردوو، به‌ڵام په‌رله‌مانی عێراقی عه‌ره‌بی جارێكی تر به‌زۆرینه ده‌نگی به لادانی پارێزگاری كه‌ركووك له پۆسته‌كه‌ی دا”.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر داوای حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پێشنیاری له‌كار لادانی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریمی، پارێزگاری کەرکووکی خستە دەنگدانەوە و بڕیارەکەش بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا، له‌و باره‌یه‌وه شاخه‌وان عه‌بدولڵا جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی هه‌واڵه‌كه بۆ خواكوڕك پشت‌راست ده‌كاته‌وه، رایدهگهێنێت،ئێمە وەکوو هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان، بڕیارەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراق ڕەت دەکەینەوە و قەبووڵی ناکەین. هەر پێنج کوتلە کوردستانییەکە نەچووینە هۆڵی پەرلەمانی عێراقەوە. ئەو ڕێوشوێنانە بە نادەستووری لە قەڵەم دەدەین”.
هه‌ر له‌باره‌ی ده‌نگدان به لادانی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم، فراكسیۆنه كوردیه‌كان بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق به بڕیارێكی ناده‌ستووریی و نایاسایی ده‌زانن”.