زاخۆ ته‌حدا ده‌كات

ئه‌مرۆ له‌ یاریگای زاخۆ وابریاره‌ كه‌رنه‌ڤاڵی پشگیری كردن له‌ریفراندۆم به‌رێوه‌ بچێت، رێكخه‌رانه‌ كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌زاخۆ رایده‌گه‌ێنن، كه‌ وابریاره‌ 50 هه‌زار كه‌س له‌یاریگای زاخۆ ئاماده‌ بێت، بۆ پشگیری كردن له‌ به‌ڵێی ریفراندۆمه‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستان”.

رێكخه‌ری كه‌رنه‌ڤاڵی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌مرۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌یاریگای زاخۆی دا وتارێكی ده‌بێت، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، گوتاری كۆتایی هێنانی به‌ده‌نگۆی دواخستنی ریفراندۆم پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌و ده‌نگانه‌ ره‌د ده‌كاته‌وه‌”.

رێكخه‌ری كه‌رنه‌ڤاڵی پشگیری كردن له‌ریفراندۆمی كوردستان، له‌زاخۆ رایده‌گه‌ێنێت، چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد به‌شداری ده‌كات وه‌ك شڤان په‌روه‌ر و چه‌ندین هونه‌ر مه‌ندی تر”.

 

Back to top button