سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بڕیاری لادانی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌تووندی هاته سه‌رخه‌ت
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بریاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ لادانی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم، له پارێزگای كه‌ركووك، هاته سه‌رخه‌ت و به‌تووندترین شێوه ئه‌م بڕیاره ره‌د ده‌كاته‌وه”.
د. ئومێد سەباح، گوتەبێژی فرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە وێنەیەکی بۆ خواكوڕك ناردووە، ئاماژەی بەوە داوە: ”سەرۆکایەتیی ھەرێمی کورستان زۆر بە توندی بڕیاری ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق بۆ لادانی نەجمەدین کەریم لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک، ڕەت دەکاتەوە“.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە: ”بەم ھەنگاوەی پەرلەمانی عێراق، جارێکی دیکە شکستی شەراکەت و پێشێلکردنی دەستوور و نەھێشتنی بنەماکانی تەوافوق و گەڕانەوە بۆ زۆرینە و کەمینە دووپات کرایەوە“.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردووەتەوە، گەلی کوردستان بە گشتی و جەماوەری پارێزگای کەرکووک، بەھیچ شێوەیەک پابەندی ئەم بڕیارەی پەرلەمانی عێراق نابن. دەشڵێت: ”نەجمەدین کەریم لە پەرلەمانی عێراقەوە متمانەی پێ نەدراوە تا لێی وەربگرنەوە، بەڵکوو پارێزگاری کەرکووک بە ھەڵبژاردن و لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک متمانەی وەرگرتووە و خەڵکی کەرکووک خاوەنی ئەو بڕیارەن، نەک پەرلەمانی عێراق“
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/9/2017، پەرلەمانی عێراق لەسەر پێشنیازی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاری لەکارلادانی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووکی دەرکرد.