دواین زانیاری لهبارهی كۆبوونهوهی بارزانی وڵاتانی زلهێز و نوێنهری نهتهوهیهكگرتووهكان
له راگهیاندراوێكدا سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستاندا لهبارهی كۆبوونهوهی مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمهی كوردستان و وڵاتانی ( ئهمریكا و بهریتانیا و فهرهنسا و نوێنەری سکرتێری گشتیی UN رایدهگهێنێت”دانیشتنەکە لە سەنتەری سەرپەرشتیی ئۆپەراسیۆنی دژی داعش بەڕێوە چوو کە لە سەرەتای شەڕی دژی داعش تەنها پێنج کیلۆمەتر لە تیرۆریستانی داعشەوە دوور بوو. لەو دانیشتنەدا نوێنەرانی هاوپەیمانان باسیان لە کۆمەڵێک تەوەر کرد، لەوانەیش بابەتی ڕیفراندۆم کە بڕیاروایە لە ٢٥ـی٩ـی٢٠١٧ بەڕێوە بچێت. شاندەکە پێزانینی زۆریان بۆ گەلی کوردستان هەبوو و ڕۆڵی پێشمەرگەی کوردستانیان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش، بەرز نرخاند و سڵاویان بۆ گیانی شەهیدانی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستان نارد.
دەقی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا ونوێنەری سکرتێری گشتیی UN و باڵیۆزانی ئەمەریکا و بریتانیا لەعێراق کرد
ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ـی٩ـی٢٠١٧ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای هاوپەیمانان کرد کە پێکهاتبوو لە برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا و یان کۆبیچ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دۆگلاس سلێمان باڵیۆزی ئەمەریکا لەعێراق و فرانک بەیکر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەریان.
دانیشتنەکە لە سەنتەری سەرپەرشتیی ئۆپەراسیۆنی دژی داعش بەڕێوە چوو کە لە سەرەتای شەڕی دژی داعش تەنها پێنج کیلۆمەتر لە تیرۆریستانی داعشەوە دوور بوو. لەو دانیشتنەدا نوێنەرانی هاوپەیمانان باسیان لە کۆمەڵێک تەوەر کرد، لەوانەیش بابەتی ڕیفراندۆم کە بڕیاروایە لە ٢٥ـی٩ـی٢٠١٧ بەڕێوە بچێت. شاندەکە پێزانینی زۆریان بۆ گەلی کوردستان هەبوو و ڕۆڵی پێشمەرگەی کوردستانیان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش، بەرز نرخاند و سڵاویان بۆ گیانی شەهیدانی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستان نارد.
لە کۆبوونەوەکەدا شاندی میوان بەدیلێکیان لەجێگای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە ٢٥ـی٩، خستەڕوو.
سەرۆک بارزانی ئەو بەدیلەی وەرگرت و پێشوازیی لە گفتوگۆی بونیادنەرانە کرد، بەڵام سەبارەت بە ڕیفراندۆم و بەدیلی پێشنیارکراو، ڕایگەیاند کە ئەوە بە تەنها بڕیاری من نییە و ئەو بابەتە لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان باس دەکەین و لە ماوەیەکی نزیکدا هەڵوێستمان لەو بارەیەوە ڕادەگەیەنین.