بەرهەم ساڵح بە لیستێكی نوێ بەشداری هەڵبژاردنەكانی داهاتووی كوردستان دەكات
دوای قولبوونەوەی ناكۆیكە ناوخۆیەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەرهەم سالح بۆ ماوەی دوو ساڵ دەچێت بەشداری كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسیی و سەركرداسەتی ئەو حزبەی نەكردووە, كە زۆر جار لە بارەی راگەیاندنی لیستێكی نوێ دەنگۆی جۆراو جۆر بڵاو كراونەتەوە, تا دواجار بەرهەم ئەحمەد ساڵح ئاشكرای كرد كە بە مەبەستی تۆماركردنی قەوارەیەكی سیاسی، نوێنەرێك ڕەوانەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان دەكات.
خواكوڕك لە سەرچاویەكی تایبەت زانیویەتی كە ئەمڕۆ بەرهەم سالح ناوی قەوارەیەكی نوێی لە كۆمسیۆنی بالای راپرسی و هەرلبژاردنەكانی كوردستان لە رێگای پەرلەمانتارێكی پێشووی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تۆماركردووە.
هەر ئەو نوێنەرە، نووسراوێكی ڕادەستی كۆمسیۆن كردووە و تێیدا باسی لە وردەكاریی قەوارە سیاسییەكەیان كردووە، هاوكات چەند فۆرمێكی تایبەت بە تۆماركردنی قەوارە سیاسییەكانیشی پێ دراوە تاوەكوو لە قۆناغی دووەمدا پڕی بكاتەوە.
شایەنی گوتنە پێشوتر (خواكوڕك) لە هەولێكدا بڵاوی كردبوویەوە كە بەرهەم ساڵح سەردانی (چیا و نما)، هەردوو كوڕەكەی نەوشیروان مستەفای كردووە و داوای لێ كردوون، هەوڵ بدەن بزووتنەوەی گۆڕان ڕازی بكەن، تاوەكوو لەگەڵیدا لیستێكی هەڵبژاردن دروست بكەن.